بنکەی دەنگدان
plus4
پێش 11 مانگ

لەبەیاننامەیەکدا، ئەنجومەنی کۆمسیاران لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە کە بە پێی بڕگەی (د ) لەماددەی (10/ یەکەم) لەیاسای ژمارە 4 بۆ ساڵی 2023، لەحاڵەتی نەناردنی ئەنجامەکە لەلایەن ئامێری خێرای ئەنجامەکانەوە بۆ سەنتەری کۆکردنەوەی ئەنجامەکان، دوای شەش کاتژمێر سندوقەکان دەگوازرێنەوە سەنتەری وردبینی ناوەندی لەپارێزگاکە تاوەکو رێوشوێنەکان بۆ ژماردنی دەستی بگیرێتەبەر.)

بەهۆی روداوی کێشەی نەناردنی ئەنجامی دەنگدانی تایبەت لەلایەن ئامێری ئەلیکترۆنی زۆربەی سندوقەکانەوە، ئەنجومەنەکە بڕیاری ژمارە (1)ی دەرکرد بۆ گواستنەوەی وێستگەکان بۆ سەنتەری وردبینی و ژماردنی دەستی بۆ دەکرێت.