
plus4
پێش ساڵێک
١٧ دیسەمبەری هەموو ساڵێك رۆژی شەكانەوەی ئاڵای كوردستانە، لەم رۆژە شكۆمەندە سەری رێز و وەفا دادەنوێنین لە ئاست گلكۆی هەموو شەهیدانی كورد و كوردستان، ئەوانەی لەپێناو بەرز راگرتنی ئەم ئاڵا پیرۆزە گیانی خۆیان كردە قوربانی ، سڵاوی ئەمەك و وەفاداری دەنێرین بۆ هەموو پێشمەرگەی كوردستان و زیندانی سیاسیی و تێكۆشەرانی كوردستان.
لە پێناو شەكانەوەی ئەم ئاڵایە، كە هێمای خۆراگری و یەكێتیی گەلەكەمانە، پێویستە هەموو لایەنە سیاسیەكان و خەڵكی كوردستان لەدەوری ئامانجە باڵاكان و بەرژەوەندییە گشتیەكان هاودەنگ و هاوهەڵویستن بن، تا بە یەكێتیی و یەكگرتوویی پارێزگاری لە ئەزمون و قەوارەی هەرێمی كوردستان بكەین.
مەكتەبی سیاسیی
یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان