ثقفقثفق
plus4
پێش 11 مانگ

ئامۆزایەکی مەسعود بارزانی پەیامێکی گرنگی بڵاوکردەوەو داوا دەکات دەنگ بەم لیستە بدەن

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

ئەدهەم بارزانی پەیامێکی گرنگی بڵاوکردەوەو داوا دەکات هاووڵاتیانی کوردی ناوچە جێناکۆکەکان دەنگ بەهاوپەیمانی کەرکوک هێزو ئیرادەمانە بدەن.

لەپەیامەکەیدا ئەدهەم بارزانی دەڵێت: ڕووم بەتایبەت لەئێوەی کوردانی ستەمدیدەی نەینەواو کەرکوکی دڵمان و خانەقینی سەربەرزو کوردپەروەرە کە ساڵانێکی زۆر خۆتان و باو باپیرانتان قوربانی دەستی ستەمی ڕژێمە سەرکوتکارەکانی عێراقن.

ئێستا هەلێکی زێڕین لەبەردەمتانە تابتوانن بەپڕکردنی سندوقەکان بەدەنگی کورد، جارێکیتر دەستی ستەم کورت بکرێت و کوردستانی بوونی ئەو ناوچانە بەدەنگی بەرزی ئێوەی خۆشەویست بسەلمێنن و سەرمان بەرزبکەن.

لێرەشەوە داوا لەهەموو ئەو کەسانە دەکەم کە پەیامەکەی بەندەیان پێدەگا، دەنگبدەن بە کاندیدەکانی هێژا کاک باڤڵ تاڵەبانی، چوونکە ئەو سەرکردەیەیە کە بتوانێت بەرگری لە مافەکانتان بکات.