plus4
پێش ٢ ساڵ
لەپێناو بەفیرۆ نەچوونی دەنگی کوردو مسۆگەر کردنی زۆرینەی دەنگی دەنگدەرانی پارێزگای کەرکوک، چەند کاندیدێکی کورد لەنێو هاوپەیمانیی مەدەنی دیموکراسی لە خۆ کاندیدکردن کشانەوە.
هەریەک لە حزبی کڵپەی نیشتمانیی کوردستان و حزبی ڕزگاریی کوردستان لەڕێگەی بە دوو کاندیدی کورد بەشداربوون لەگەڵ چەند کاندیدێکی نەتەوەکانی تر، بەڵام ئەمشەو بەفەرمی لە خۆکاندید کردن کشانەوە.
ئاسۆ ئەحمەد عوسمان کە یەکێکە لەو کاندیدانە ڕایگەیاند: کشانەوەمان لەپای هەست کردن بوو بە بەرپرسیارێتی و لەپێناو بەفیرۆ نەچوونی دەنگی کوردە.
لە هاوپەیمانی مەدەنی دیموکراسیدا هەریەک لە (ئاسۆ ئەحمەد عوسمان و سەیران بەرزنجی) کاندید بوون، هەردوو کاندیدەکە کشانەوە.
کەمێک بەر لەئێستاش بەفەرمی لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستیان نوواندو کشانەوەیان لە خۆ کاندیدکردن ڕاگەیاند.





