plus4
پێش 11 مانگ
هاونیشتمانیانی خۆشەویست، كوردانی دانیشتووی كەركوك و ناوچە دابڕێندراوەكان، هەمووتان دەزانن کێشەی کەرکوک و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان، بابەتێکی مێژوویی نیشتمانی و نەتەوەییە و ئەرکی هەموو تاکێکی کوردستانییە، بەگرنگی و گیانی نەتەوەییەوە لەسەر ئەو پرسە هەڵوێست وەربگرین.
لەهەوڵدان و خەباتکردن بەردەوامبین بۆ یەكلاکردنەوەی چارەنوسی ئەو ناوچانە، بۆیە سەرەڕای بونی ناعەدالەتی و گەندەڵی و سەروەرنەبونی یاسا وکەموکورتیە کانیتر، سەرەرای بونی هەر تێروانین و رەخنەیەك كە لەسەر دۆزی سیاسی و خراپی بژێوی كە هەمانە.
داواکارم لە هەمو کوردستانیانی ئەو ناوچانە، ڕۆژی ١٨-١٢-٢٠٢٣ بەشداری پرۆسەی دەنگدان بکەن و دەنگ بدەن، چونكە بەشداریكردن و دەنگدانی ئێوە سەنگی كورد لەوناوچانە بەهێزتر و پایەدارتر دەكات.
بۆیە بۆهەموان ئەوە گرنگە كە پرسی نیشتمان و نەتەوەیمان لەو ناوچانە لەپێش هەر شتێكی ترەوەیەو پێویستە نیشتمان و نەتەوە تێكەڵ بەپرسە سیاسی و حزببییەكان نەكرێن و بوون و مانەوەیان لامان جێگیر و بەردەوام بن، دیارە تەمەنی هێز و لایەنە سیاسیەکانیش کاتی و کورتن.
عوسمانی حاجی مەحمود
2023/12/14