plus4
پێش 11 مانگ
کۆمیسیۆنی سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە کەرکوک ڕایگەیاند: ٧٥%ی کارتی دەنگدان دابەشکراون و لەئێستادا دابەشکردنی کارتی دەنگدان لەناوەندەکانی دەنگدان وەستاوە.
کۆمیسیۆن ئاگاداری هاووڵاتیان دەکات کە تا ڕۆژی یەکشەممە لە ئۆفیسی سەرەکیی کۆمیسیۆن، کارتی دەنگدان دابەش دەکرێت، هەر کەسێک کارتی دەنگدانی وەرنەگرتووەتەوە، دەتوانێت تاڕۆژی یەکشەممە سەردانی ئۆفیسی سەرەکیی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان بکات و کارتی دەنگدانەکەی وەربگرێتەوە کە دەکەوێتە شەقامی کۆنی پەروەردە نزیک بانکی نوور.