plus4
پێش ٢ ساڵ
ئەمڕۆ گەڕی یەکەمی دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا سەبارەت بەدۆسیەی نەوت ئەنجامدرا، ئەوەش یەکەم کۆبونەوەی هەردوولایە دوای بڕیارەکەی دادگای باڵای فیدراڵ.
ئەحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق رایگەیاند: داوامان کردووە هەموو گرێبەست و رێککەوتنەکانی هەرێم لەگەڵ کۆمپانیاکان رادەستی وەزارەتی نەوت بکرێت تاوەکو وردبینی بۆ بکرێت و لەروی داراییەوە نرخی بەرزبکرێتەوە.
وتیشی، دەبێت مەرجەعیەتی ئەنجامدانی کرێبەستەکان لەوەزارەتی سامانە سروشتیەکانەوە بگوازرێتەوە بۆ کۆمپانیایەک کە بۆ ئەو مەبەستە دادەمەزرێت و بارەگاکەی لەهەولێر دەبێت و سەر بەحکومەتی فیدراڵ دەبێت.
وەزیری نەوت لەبارەی کۆمپانیاکەوە وتی، لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی نەوت دەبێت لەروی رێنمایی و پێوەرەکان، هەروەها داهاتی نەوتەکەش دەچێتە هەژمارێکەوە لەیەکێک لەوەڵاتەکان دەکرێتەوە و لەژێر دەسەڵاتی وەزارەتی دارایی دەبێت و پێدانی شایستەکانی خەڵکی کوردستان دەپارێزێت.
هەروەها خالید شوانی سەرۆکی وەفدی هەرێم وتی: هەندێ میکانیزمان دانا تاوەکو ببێتە پلانی کارکردنی داهاتوو بۆ چارەسەری کێشەی نەوت کە پێمان وایە بەهۆی نەبونی یاسای نەوت و غازی فیدراڵەوەیە.
وتیشی، ئەو میکانیزمانەی باسکراوە دەتوانرێت ببێتە بنەمای داڕشتنی یاساکە کە پێویستە دابنرێت.