plus4
پێش 11 مانگ
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کەرکوک لەگەڵ ژمارەیەکی بەرچاو لە مامۆستا، زانای ئاینی و کەسایەتییە کۆمەڵایەتییەکانی سنووری پارێزگاکە کۆبووەوە.
بافل جەلال تاڵەبانی : هەوڵەکانمان بۆ وەرگرتنەوەی دەسەڵات و راستکردنەوەی رێڕەوی حوکمڕانییە لە ناوچەکە، خزمەتکردنی کەرکوک و داکۆکیکردن لە مافە رەواکانی خەڵکە خۆڕاگرەکەی ئەرکی ئێمەیە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی: ئێمە لەسەر رێرەوی سیاسەتە دروستەکەی سەرۆک مام جەلال هەنگاودەنێین کە خۆی لە پاراستنی مافی سەرجەم نەتەوە و پێکهاتە رەسەنەکانی کەرکوک دەبینێتەوە و بەهەمووشێوەیەک پەراوێزخستن و جیاکاری رەتدەکاتەوە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی: داوا لەکەرکوکییەکان دەکەم وەکچۆن لە رابردوودا مێژوویەکی پڕ لە سەروەری و شانازیتان نووسیووەتەوە، ئێستاش بە هەمان رۆحییەتەوە بچنە سەر سندووقەکانی دەنگدان و هاوپەیمانیی کەرکوک هێز و ئیرادەمانە هەڵبژێرن. دەنگ بە لیستی ١٤٢ بدەن و شانازییەکی تر لە مێژوودا تۆماربکەن و بەرگری لە کوردستانیبوونی کەرکوک بکەن.
بافڵ جەلال تاڵەبانی: کەرکوک لە دڵماندایە و ماڵی هەموو کەرکووکییەک، ماڵی من و یەکێتیشە. ئێمە هەرگیز کەرکوکمان جێنەهێشتووە