plus4
پێش 11 مانگ
چەكوشەكەی پەرلەمان لەچاوەڕوانی سەرۆكێكی نوێدایە
بەهۆی بوونی ناکۆکی قوڵی نێوان لایەنەکانی نێو پێکهاتەی سوونە، دانیشتنی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆکی نوێی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ کاتێکی نادیار دواخرا.
بەووتەی پەرلەمانتار دیلان غەفور ، سێ كەسایەتی سوونە چاویان لە كورسی سەرۆكی پەرلەمانە، ئەوانیش مەحمود مەشهەدانی سەرۆكی پێشوتری پەرلەمان وسالم عیساوی و موزاحم خەیات.
بەشێكی زۆری لایەنەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی پشتگیری لە مەشهەدانی دەكەن بۆ بەدەستهێنانی چەكوش و كورسی سەرۆكایەتی پەرلەمان .
بەڵام بەشێکی لایەنه سونەکان دەڵێن تاقیکراوەکان نابێت جارێکی دیکە تاقیبکرێنەوە و مەشهەدانی لەماوەی گرتنەدەستی ئەو پۆستە نەیتوانیوە بیخاتە خزمەتی گەلانی عێراقەوە.
مەحمەد حەلبوسی لە 15ی سبتەمبەری ساڵی 2018 ئەو پۆستەی بەدەست هێناو لە14ی نۆڤەمبەری ساڵی 2023 پۆستەكەی لەلایەن دادگای فیدراڵیەوە لێ وەرگیرایەوە، كەواتە 5 ساڵ و مانگێك و 30 رۆژ سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران بوو.