بانکی ناوەندی
plus4
پێش 11 مانگ

 ئەمڕۆ چوارشەممە ١٣ ی کانونی یەکەم بانکی ناوەندی عێراق لە بەیاننامەیەکدا بڵاوی کردەوە عەلی موحسین عەلاق، پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراق لە دوبەی لەگەڵ هناء الرستمانی، سەرۆکی گروپی بانکی .

ئەبوزەبی کۆبوەتەوە و رێککەوتن لەسەر دەستپێکردنی پڕۆسەی گواستنەوەی دارایی لە نێوان هەردو وڵات بەمەبەستی بازرگانی و هاوردەکردن و مامەڵەکردن بە دراوی درهەم لە رێگەی بانکی ئەبوزەبییەوە .

 

راشیگەیاند بە جێبەجێکردنی ئەم هەنگاوە نزیکەی 35%ی هاوردەکردنی ساڵانەی عێراق لە داهاتودا لە ڕێگەی دۆلارەوە ئەنجام نادرێت، ئەوەش وادەکات بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار لە بازاڕەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان دابەزێت.