پێش 11 مانگ
گرژی نێوان کاندیدەکانی نەوەی نوێ تەقییەوە
گرژی لەنێوان کاندیدەکانی نەوەی نوێ لەکەرکوک رویدا بەهۆی جیاوازیکردن و گرنگیدان بەکاندیدێک لەوەی تر زیاتر.
بەوتەی سەرچاوەیەکی نزیک لەنەوەی نوێ، سیراع و ملمانێی ئومێد محەمەد و هیمداد شاهین گەیشتووەتەوە ئەوەی هیمداد هەڕەشەی دەستلەکارکێشانەوەی کردووەو دواتر شاسوار پاشگەزیکردووەتەوە.
ئەو سەرچاوەیە وتی، شاسوار بەڵێنی بەهەردووکیان داوە گوایە دەیانکاتە پارێزگار و لەبنەڕەتیشەوە هیمداد شاهین بەو مەرجە رازی بوە کاندید بکرێت بەڵام دوای ئەوەی شاسوار بەئاشکرا باسی ئومێد محەمەدی کرد بۆ پارێزگار... کێشەکانی نێوانیان تەقییەوە.
یەکێکی تر لەناکۆکییەکان، ئامینە فازڵە کە لەهەڵبژاردنی 2021 دەنگی بەدەستنەهێنا و ئێستاش خۆی و مستەفای هاوسەری کاندیدکراون بەڵام هیچ پۆستەرێکی هاوسەرەکەی هەڵناواسرێت گوایە یەدەکە... بەڵام لەبنەڕەتدا گومانی ئەوەیان هەیە مستەفا ژێر بەژێر کار بۆ لایەنێکی تر بکات بەتایبەت کە بەبنەچە تورکمانە.