
plus4
پێش ساڵێک
وه‌فدێكی سه‌نته‌ری كه‌ركوك – سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتی سه‌ردانی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌كات
وه‌فدێكی سه‌نته‌ری كه‌ركوك – سه‌ڵاحه‌دینی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی (عه‌لی قه‌ڵایی) سه‌ردانی نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان كرد و له‌گه‌ڵ دادوه‌ر حسێن سه‌رۆكی لیژنه‌ی باڵای هه‌ڵبژادنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای كه‌ركوك كۆبوه‌وه.
له كۆبونه‌وه‌كه‌دا كه لوئه‌ی كاكه‌یی به‌ڕێوه‌به‌ری نوسینگه‌ی كه‌ركوكی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان ئاماده‌یبوو ، باس له گرنگی به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنه‌كان به‌شێوه‌یه‌كی شه‌فافانه كرا‌و ته‌ئكید له‌سه‌ر گرنگی دورخستنه‌وه‌ی پرۆسه‌كه‌كه له هه‌ر خروقاتێك و ده‌ستوه‌ردانه لاوه‌كییه‌كان كرایه‌وه.