tbwtyewy
plus4
پێش 11 مانگ

پارتی هەڕەشە لە کارگێڕە دەست لەکارکێشاوەکەی دەکات

#ئاژانسی_هەوڵی_plus4

پارتی هەڕەشە لە کوێخا فەهمی فایەق کارگێڕی لقی 3 ی دەست لەکارکێشاوە دەکات.

ئەو کارگێڕە دەست لەکارکێشاوەیە ماوەیەک پێش ئێستا لەنێو کۆبوونەوەی لقی سێی کەرکوکی پارتی، لەلایەن ئەحمەد خورشید کارگێڕ لقەوە هێرش کرایە سەری و بریندارکرا.

کوێخا فەهمی بە وتەی خۆی، لەڕۆژانی داهاتوودا بە بەڵگەوە چەندین ناوی دیاری گەندەڵکارانی پارتی لە کەرکوک ئاشکرا دەکات و نهێنی و گەندەڵییەکانیان بۆ بەرچاوی ڕای گشتی و ئاگاداربوون لەگەندەڵیی بەرپرسانی ئەو حزبە لەم شارە ڕادەگەیەنێت.

ناوبراو دەڵێت: بەو هۆیەوە لەئێستادا بەرپرسانی پارتی لە کەرکوک ترسیان لێ نیشتووە، هەر بۆیە لەلایەن بەرپرسانی پارتییەوە لە کەرکوک هەڕەشەی لێکراوە.