تەرترەتگرەتر
plus4
پێش 11 مانگ

پارتی ترسی لێنیشتووە، بەڵێننامە بەکاندیدانی پڕدەکاتەوەو متمانەی بە کەسیان نەماوە

#ئاژانسی_هەوڵی_plus4

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە PLUS4 ی ڕاگەیاند: دوای ئەوەی دوو کاندیدی پارتی لە کەرکوک پەیوەندییان بەڕیزەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کرد، لەئێستادا سەرکردایەتیی پارتی لە کەرکوک، لەترسی سەنگەر گۆڕین و دەست لەکارکێشانەوەیان لەڕیزەکانی ئەو حزبە، متمانەی بەهیچ یەکێک لە کاندیدانی حزبەکەی نەماوە.

سەرچاوەکە ئاشکرای دەکات: لەترسی ئەو سەنگەر گۆڕینەو جێهێشتنی ڕیزەکانیان، پارتی بەڵێننامە بەتەواوی کاندیدانی ئەو حزبە لە کەرکوک پڕدەکاتەوەو ترسی ئەوەی لێنیشتووە جارێکیتر کاندیدانیان ڕیزەکانیان جێبهێڵن و پەیوەندی بەڕیزەکانی یەکێتییەوە بکەن.