plus4
پێش 11 مانگ
بافڵ جەلال تاڵەبانی و سودانی چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەکە تاوتوێدەکەن
ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە بەغدا کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا دۆخی گشتیی وڵات و هەوڵەکانی حکومەت بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی زیاتر گفتوگۆی لەبارەوەکرا و جەخت لە هەماهەنگی و هاریکاریی نێوان هێز و لایەنە سیاسییەکان کرایەوە لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و پاراستنی سەقامگیریی لە ناوچەکە.
بافڵ جەلال تاڵەبانی ئاماژەی بە هەوڵەکانی وەفدی هەرێم کرد بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێکی نیشتمانی لەگەڵ بەغدا و روونیکردەوە، گەڕانەوە بۆ دەستوور و هاوبەشیی راستەقینە، فاکتەری سەرەکیی چارەسەرکردنی کێشەکانە. وتیشی، ژیان و گوزەرانی خەڵک دەبێت کاری لەپێشینەی حکومەت بێت و هەموولایەکیش هاوکار و هەماهەنگبن لەو پێناوەدا.
لەبارەی پێشهاتە ئەمنییەکانی ناوچەکە و لێکەوتەکانییەوە، بافڵ جەلال تاڵەبانی سیاسەتی یەکێتیی خستەڕوو و رایگەیاند، ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێدەپەڕێت، ئەرکی هەموولایەکە بەرپرسیارانە مامەڵە بکەن و وڵات لە هەموو ئەگەرێکی نەخوازراو بپارێزن.