plus4
پێش 11 مانگ
ستران عەبدوڵا ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نشتیمانی کوردستان دەنوسێت:
پیلانەکە لەسەر کورد و کەرکوک ئەوەندە گەورەیە، بەشی ئەوەی تێدا نەماوە کە کەمتەرخەم بین لە ئاستیا، چ جای ئەوەی پاشقول لە یەک بگرین.
(پلانی ) سەرەکی بۆ هەڵوەشاندنەوەی (پیلان)ەکە هەر ئەوەیە کە هەڵبژاددن لە کاتی خۆیدا بکرێت و بیانووی دواخستنی دابخرێت.
نەیاران دەزانن لە هەموو هەڵبژاردنێکدا کورد سەنگی یەکەمی هەیە بۆیە کەیفیان بە هیچ تەوقیتێکی هەڵبژاردن نییە .