plus4
پێش 11 مانگ
وەزارەتی بەرگریی عێراق لە بانگەوازێکدا رایدەگەیەنێت، بۆ ئەو خوێندکارانەی کە دەرچووی ئامادەیین لەبەشەکانی (زانستی، وێژەیی، بازرگانی و پیشەسازی) و خوازیارن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خولی (١١٤)ی کۆلێژی سەربازی، ئەوا دەرگای داواکاری کراوەتەوە، هەرکەسێک ئارەزومەندە دەتوانن داواکاری پێشکەش بکەن لە ڕێگەی ئەم لینکەی خوارەوە.
پێشکەشکردنی داواکاری بۆ ماوەی شەش ڕۆژە، لەڕۆژی ٥ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ تا ١٠ ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەم مەرجانەی خوارەوە:
* بۆ دەرچووانی ئامادەیی لە بەشەکانی (زانستی و وێژەیی)، تێکڕای نمرە نابێت لە (٧٠%) کەمتر بێت، هەروەها بۆ دەرچوانی (بازرگانی و پیشەسازی) ئەم بەشانەی خوارەوە (ئۆتۆمبێل - کارەبا - میکانیک - ئەلیکترۆنیات) تێکڕای نمرە کەمتر نەبێت لە (٨٠%).
*. تەمەنی داواکارانی مەدەنی دەبێت له (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت و لە (٢٢) بیست و دوو ساڵ زیاتر نەبێت، واتە لە تەمەنی (٣ی ١٢ی ٢٠٠٠) تا (٢ی ١٢ی ٢٠٠٥).
*. تەمەنی داواکارانی سەربازی دەبێت له (١٨) هەژدە ساڵ کەمتر نەبێت و له (٢٤) بیست و چوار ساڵ زیاتر نەبێت، واتە ئەوانەی لە دایک بووی (١٦ی ٩ی ١٩٩٩) تا (١٥ی ٩ی ٢٠٠٥) و هەروەها سێ ساڵ خزمەتی تەواوی لەبواری سەربازیدا هەبێت.
تێبینی:
١- پڕکردنەوەی سەرجەم داواکارییەکان بۆ خوازیاران لە دەرەوەی ڕێکارە پێویستەکانن و سیستمی ڕاگەیاندنی شوێن و زمانی تاقیکردنەوەکان دوای تەواوبوونی ماوەی پێشکەشکردن و لە ماڵپەڕی سەرەوە و بەپێی پیتی تایبەت بە هەر پارێزگایەک.
٢- هاوپێچکردنی کۆپییەکی سکانکراوی بەڵگەنامەی دەرچوونی قوتابخانە، کە ئاراستەی کۆلێژی سەربازی/وەزارەتی بەرگری کراوە.
٣- پێشکەشکردنەکە دەبێت تەنها لە رێگەی کارتی نیشتمانیەوە بێت