vvfbvfdb
plus4
پێش 11 مانگ

مینحەی رۆژنامەنووسان و هونەرمەندان و ئەدیبان دابەشدەکرێت.

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

ئەحمەد عەلیاوی وتەبێژی وەزارەتی رۆشنبیری رایگەیاند ئەوان چاوەڕوانی 7 ملیار دیناری وەزارەتی دارایی دەکەن بۆ دابەشکردنی مینحەی رۆژنامەنوسان و هونەرمەندان و ئەدیبان .

وتیشی وەزارەتی رۆشنبیری سەرجەم رێوشوێنەکانی تایبەت بەو بابەتە تەواوکردووە و پێشبینی دەکەن ماوەی دوو هەفتەی داهاتودا سەرجەم رێوشوێنەکان لەوەزارەتی دارایی کۆتایی پێبێت و7 ملیارەکەش دابینبکرێت.