plus4
پێش 11 مانگ
سودانی.. هەموو هێزە ئەمنی و سەربازییەکان ئازادن دەنگ بەچی کەس و لایەنێک دەدەن
یەحیا رەسوڵ وتەبێژی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان رایەگەیاند.. بەمەبەستی دورخستنەوەی پرۆسەی هەڵبژاردنی تایبەت لەهەر کاریگەرییەکی سلبی و دەستوەردان لەو پڕۆسەیە .. محەمەد شیاع سودانی فەرماندەی گشتی هێزە چەکدارەکان داوای لەسەرجەم فەرماندە سەربازییەکان و بەڕێوەبەری دەزگا ئەمنییەکان کردووە پاپاندبن بە دابینکردنی کەشێکی ئازاد و لەبار بۆ هەموو یەکە سەربازی و ئەمنیەکان لەدەنگدانی تایبەت و دەستوەردان نەکەن لەخواستی هێزە سەربازی و ئەمنیەکان لە دەنگدان بەو کەس و لایەنەی خواسی خۆی لەسەرە.
هەروەها هۆشداریشی داوە لە بەکارهێنانی هەر ئاماژەو هێمایەک تا هێزە ئەمنی و سەربازییەکان ئاگاداربکەنەوە لە هەڵبژاردنی کەس و لایەنێکی دیاریکراو.