plus4
پێش 11 مانگ
دانیشتووانی گوندەکانی تۆپزاوا و ترکەڵان ڕایانگەیاند: هێزێکی زۆری سەربازی، لەسنوری ئەو دوو گوندەدا، دەستیان بەسەر زیاتر لە ٦٠ دۆنم زەوی و زاری جوتیاری هەردوو نەتەوەی کوردو تورکماندا گرت.
بەپێی وتەی دانیشتووانی ئەو گوندانە: داگیرکردنی زەوییەکانیان لەلایەن ئەو هێزانەوە، بەمەبەستی فراوانتر کردنی سەربازگەکانیان بووە.
لەبەرامبەر ئەم پێشێلکارییانەی هێزە سەربازییەکان، جوتیارانی کوردو تورکمانی ئەو ناوچانە، گردبوونەوەیەکی ناڕەزاییان ئەنجامدا.