
plus4
پێش ساڵێک
کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند ، لەماوەی هەفتەی یەکەمی دابەشکردنی کارتی بایۆمیتری ، لەکۆی دوو ملیۆن کارتی دەنگدان ،٥٠٠ هەزار کارت لەلایەن دەنگدەرانەوە وەرگیراوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کۆمسیۆن لەسەرانسەری عێراق ٩٠٦ بنکەی ورگرتنەوەی کارتی دەنگدانی کردوەتەوەو رۆژانە کارتی دەنگدان رادستی دەنگدەران دەکەنەوە.
هەروەها نزیکەی١٨٠٠ تیمی گەڕۆکیشان هەیە ، بەڵام لەئیستادا پێشوازییەکی باش هەیە لەبنکەکان بۆیە تائیستا پێویستیان بەو تیمانە نەبووە.