dsfdfds
پێش 11 مانگ

فەرماندەیەکی سەربازی ئەمریکا بە ئاژانسی فرانس پرس-ی راگەیاندووە: ئەمریکا هێرشێکی ئاسمانی لەکەرکوک ئەنجامداوە بۆ بەرگری لەخۆی.

دەشڵێت: ئەو شوێنەی بۆردوومانکراوە، ناوچەی سەرچاوەی فڕاندنی درۆنەکان بوو کە هێزەکانیانی لەهەولێرو ئەنبار دەکردە ئامانج.

بۆردوومانەکە لەنزیک گوندی مامەو عەلەغێری قەزای دووبز ( بەدووری 35 کیلۆمەتر لەرۆژئاوای کەرکوک ) ئەنجامدراوە.

حەرەکەی نـــ.وجەباء، کوژرانی پێنج چەکداری مـــ..قاوەمەی راگەیاند کە لەهێرشەکەدا کراونەتە ئامانج.