plus4
پێش ٢ ساڵ
دادگای کەرکوک فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پاسەوانی بەرپرسێکی باڵای پارتی دەرکرد
دادگای کەرکوک بە ماددەی ٤٤٦ی لەیاسای سزادانی عێراقی فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ پاسەوانی بەرپرسێکی پارتی دەرکرد کە پۆستێکی باڵای لە بەغدا هەیە.
سەرچاوەیەک لەپۆلیسی کەرکوک بە plus4ی راگەیاند: تەواوی بەڵگەو کامێرای ڤیدیۆیی ساتی هەوڵدان بۆ شکاندن و دزیکردنی کۆمپانیایەکی شاری کەرکوک لەلایەن ئەو کەسەوە لەبەردەستدان و داواکراویش پێشینەی تاوانکاریی هەیە.
سەرچاوەکەی پۆلیسی کەرکوک وتیشی: لەئێستادا تەواوی شوێنەکان لەژێر چاودێریی هێزە ئەمنییەکاندان، پۆلیسی کەرکوک سوورە لەسەر دەستگیرکردنی کەسانی داواکراو، جا لەهەر پۆست و پلەو پایەیەکدابن.





