
plus4
پێش ساڵێک
ئەو کاتەی دایکم بە کاکە مەسعودی برام دووگیان بوو، بابم لە گرتووخانەی (قصر النهایة) لەسەر بیروباوەڕی کوردایەتی و مەلاییبوون زیندانی کرا، کە پێش ئەو مێژووە بە ساڵانێک وەک پارتییەکی پاک و بێگەرد بۆ کورد تێکۆشاوە. کە ڕزگاریش کرا بەردەوامیی بە خەبات تێکۆشان دا تا ئەو کاتەی بە حەسرەتی کەرکوکەوە دوور لە کەسوکار و ماڵ و منداڵ سەری نایەوە.
ئێستا کە کاکە مەسعود سەر و ریشی سپی بووە، کەم و کورتی حزبەکەی لە ئاستێکدایە ریشی پاکی بە کوردایەتییەکی ساغ سپی کردووە و، پێی شەرم بوو بڵێت: "چیتر پارتیم." چونکە پارتی بە لووتی بەرزەوە لە خەڵک دەڕوانێت.
کاکە مەسعود لە هەر کوێیەک بێت هەر بە خاوێنی ئەمێنێتەوە. ئەو حزب وەک وەسیلەیەک بۆ ئامانجی بەرزی کوردایەتی دەبینێت. ئێستا ئەو بەهەمان باوەڕەوە وەک بابی کە زیندان و غوربەت چۆکیان پێی دانەدا درێژە بە خەباتی کوردایەتی ئەدات. ئەو لە هەر کوێیەک بێت کەرکووکییەکی دڵگەرمی نێو مەیدانەکە ئەبێت.
بە هیوای بەختەوەری برا ئازیزەکەم..