کادری پارتی
plus4
پێش 11 مانگ

زۆر لە پێش ئێستا پارتیم لە مەترسی پوكانەوەی بنەماڵە ڕەسەنەكانی پارتی لەكەركوك ئاگادار كردوەتەوە و دووا جاریش لە ڕاپۆرتێكی تێر و تەسەل لە ڕۆژانی ٢٦ ـــ ١١ ـــ ٢٠٢٣ سەرۆكی پارتی جەنابی كاك مسعود بارزانیم لەم هەڵوەرینەی پارتیەكان لەكەركوك ئاگادار كردوەتەوە،

بۆیە ئەڵێم حەق نیە هیچ كەس ڕێگە بە خۆی بدات تیر و توانج لە هەڵوێستی برای بەڕێزم كاك (مسعود ملا پەرۆێز) كاندیدی ژمارە (٢)ی لیستی (١٩٧) ی پارتی بدات،

نەك لەبەر ئەو بەڕێزە پیاوێكی كورد پەروەر و خاوەن قوربانی و كوڕی خوا لێخۆشبێت مەلا پەرۆیز كەكەیە نا بەڵكوو لەبەر ئەوەی ئەگەری زۆرە ڕۆژێك لە ڕۆژان تۆ و ئێمەیش لەبەر بێ باكی پارتی و ناداد پەروەری بەرپرسەكانی پارتی هەمان هەڵوێستی مسعودی مەلا پەرۆێزمان هەبێت و دووا جار بە ناجاری و لە ژێر فشاری ناعەدالەتی و محسوبیەت ڕیزەكانی پارتی بە جێ بهێڵین و ڕوو بكەینە نەك یەكێتی بەڵكو ئەو حزب و لایەنانەی دژە كوردیشن!

من لێرەوە زیاتر لە دە(١٠) ساڵە لە فیسبوكی خۆمەوە هەڵە و ناداد پەروەری و بێمنەتی بەرپرسەكانی پارتیم بە گۆێی یار و نەیار داوە بەو هیوایەی بنە ماڵەی بارزانی بێنە سەر خەت! مخابن نەك هەر گۆێیان لێ نەگرتین بەڵكوو كەوتنە دوور خستنەوەی كادرە بەتواناكان و لاواز كردنی بنە ماڵە ڕەسەنەكانی پارتی لە دەڤەری كەركوك و پەنایان برد بۆ خەڵكی دەرەكی و دەست لە پشت دانی ئەو خەڵكەی كە پارتی بۆ بازرگانی كردن دەوێت!

پارتی نابێ چاوەڕێی لە ئێستا باشتر بكات بۆ ئایندەی خۆی لە كەركوك هێشتا لۆ لۆیە و لێ لێیش ماوە!!!،

ن(سالار خاڵۆبازیانی)