dvsdgfdg22
plus4
پێش 11 مانگ

#ئاژانسی_هەواڵی_plus4

فەرمانگەی کاروباری حزبەکانی سەر بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان ، داواکاری هەڵوەشاندنەوەی پارتی (تقدم) کە محەمەد حەلبوسی سەرۆکایەتی دەکات رەوانەی دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکان کرد.

سکاڵاکە لەلایەن هەریەکە لە باسم خەشان و فارس تەها و حەیدەر مولاو سوهەیب ئیسماعیل.. ەوە تۆمارکراوە و تێیدا حەلبوسی و پارتی تەقەدومیان تۆمەتبارکردووە بە ئەنجامدانی گرێبەست لەگەڵ کۆمپانیایەکی ئیسڕائیلی و ناردنی پارە بۆ ئیسڕائیل.