PLUS4
پێش 11 مانگ
دوای ئەوەی راكان جبوری دەسەڵاتی وەزیری بەخۆی بەخشی و كاروباری دارایی و كارگێڕیی و یاساییەكانی هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكانی كەركوكی لەخۆیدا كۆكردەوە، بەغدا بڕیارەكەی هەڵوەشاندەوە.
ررۆژی 16-11-2023 راكان جبوری پارێزگاری كەركوك بەوەكالەت بەفەرمانێكی كارگێڕی خۆی كرد بەوەزیر و هەموو دەسەڵاتە كارگێڕی و دارایی و یاسایی و هونەرییەكانی تەواوی بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەكانی شارەكەی بەدیوانی پارێزگا بەستەوە.
لەفەرمانەكەیدا پشتی بە بڕیاری ژمارە 31 بۆ ساڵی 2023ی دەستەی بالای هەماهەنگی نێوان پارێزگەكان بەستبوو.
بەڵام وەزارەتی ئاوەدانكردنەوەو نیشتەجێبون و شارەوانییە گشتییەكانی عێراق بەفەرمانێكی كارگێڕی كە ئاراستەی 9 بەڕێوەبەرایەتی و فەرمانگەی كەركوكی كردووە، ئاگاداریان دەكاتەوە كە بڕیارەكەی دەستەی باڵای هەماهەنگی پارێزگاكان نایانگرێتەوەو ئەوان لەروی (كارگێڕی، دارایی، یاسایی و هونەرییەوە) مەركەزین و بە وەزارەتەكەوە بەستراونەتەوە.
نوسراوەكەی وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە، ئاراستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ( شارەوانی، شارەوانییەكان، ئاوەڕۆ، پلاندانان و بەدواداچون، پلاندانانی شار، فەرمانگەی بیناسازی، فەرمانگەی رێگەوبان، فەمرانگەی نیشتەجێبون)