باڤڵ تاڵەبانی
plus4
پێش ساڵێک

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە دەباشان پێشوازیی لە لیو جیون، كونسوڵی كۆماری میللی چین لە هەرێم كرد.لە دیدارەكەدا دواین گۆڕانكارییە سیاسی، ئابووری و ئەمنییەكان لەسەر ئاستی هەرێم و عیراق گفتوگۆیان لەبارەوەكرا و جەخت لە چارەسەركردنی ئاشتییانەی كێشەكان و بەردەوامی گفتوگۆ و لێكتێگەیشتن كرایەوە لە پێناو پاراستنی سەقامگیری و زاڵبوون بەسەر ئاڵنگارییەكاندا.

 

لەدرێژەی دیدارەكەدا سەرۆك بافڵ هانی كۆمپانیا چینییەكانی دا تاوەكو بەشدارییەكی كاریگەرتر و چالاكیی زیاتریان هەبێت لە پێشخستنی ئابووری هەرێم و هەموو پشتیوانییەكیشی بۆ دووپاتكردنەوە.