plus4
پێش 11 مانگ
هەریەک لە (عەلی مەحمود) چالاکوانی مافەکانی مرۆڤ و نووسەری بوواری جینۆسایدو (گەردە مامە حەمە) چالاکوان و خوشکی شەهیدی قەڵەم سۆرانی مامە حەمە، بڕیاری ژیانێکی نوێیانداو هاوسەرگیرییان ئەنجامدا.
ئەم دوو چالاکوانە خەڵکی شاری کەرکوکن و هاوبووارو هاوکارن و لەڕابردوودا بەتایبەت داکۆکییان لەمافەکانی مرۆڤ و بەجینۆساید ناساندنی ئەنفال و کارەساتەکانی سەر کورد کردووەو سۆرانی مامە حەمەی شەهیدی قەڵەم و برای گەردە مامە حەمەش یەکێکبوو لەنووسەرو داکۆکیکارانی بوواری ئەنفال و جینۆساید.
گەردە مامە حەمە لەپۆستێکیدا لەتۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک نووسیویەتی: هیوا دەخوازم ژیانێکی بێگەردی پڕ بەختەوەریمان هەبێت، ژیان بە بیروڕای جیاوازەوە جوانە، گەر هەموو مرۆڤەکان وەک یەک بیربکەنەوە واتا هیچ.