plus4
پێش 11 مانگ
بەپێی راگەیاندراوی پۆلیسی کەرکوک، ئەمڕۆ لیوا کاوە غەریب چاویکەوتووە بە ژمارەیەک هاوڵاتی وئەفسەرو کارمەندانی پۆلیس و گوێبیستی داواکارییەکانیان بوەو فەرمانی بەچارەسەرکردنی کێشەکانیان کردووە.
بەوتەی ئەو کەسانەی لەنوسینگەکەیەوە نزیکن، هاوکاری ماددی زۆر خەڵک لەگیرفانی خۆی دەکات بەبێ ئەوەی وێنەبگیرێت و بڵاوبکرێتەوە.
دەشڵێن، هەر لەگەڵ دەستبەکاربونیدا، لیوا کاوە غەریب فەرماندەی پۆلیسی کەرکوک جیا لەئەرکەکەی خۆی، بەردەوام چاوی بەهاوڵاتیان و کارمەندانی پۆلیس دەکەوێت و وەک باوک و برا کێشەکانیان چارەسەر دەکات.