plus4
پێش 11 مانگ
کاوێز مەلا پەروێز بەرپرسی پێشووی ڕاگەیاندنی پارتی لە کەرکوک، لەنوێترین بابەتیدا مووشەکێک دەنێت بە پارتی و بەرپرسەکانییەوەو پێیان دەڵێت: خێرە دوای شەش ساڵ، گەڕانەوەی تۆ بەبێ قەناسەکەت ببێت بە شکۆ !
دەقی بابەتەکەی کاوێز مەلا پەروێز:
هیچ نەگۆراوە هەر وەک خۆیەتی، شەش ساڵە حزبە کوردستانیەکان لە کەرکووکن، پێیان ئەوترا خیانەتکار! خێرە دوای شەش ساڵ گەرانەوەی تۆ بە بێ قەناسەکەت ببێ بە شکۆ!
ئەم عەقڵە هی گفتوگۆی لۆژیکی نیە، عەقلێکە خەڵکی پێ گەوچ و خۆی پێ گەورەیە، کە ئەمە ماڵوێرانیە بۆ هەر حزبێک کە بەرپرسەکانی هێندە بەتاڵ بن لە مەعریفە!
دوو مانگی تر خەڵک لێت ئەپرسێ چیت گۆری! وەک لە شەش ساڵی رابردوو جگە لە پەخشکردنی درۆ نەتوانی هیچ بگۆری!
لە هەموو سەردەمەکان ئازاکان، سەربەرزەکان ئەوانە بوون کە لە کەرکووک سەرباری زەحمەتیەکان بە مانەوەیان بەرگریان لە شوناسی کوردبوونیان ئەکرد حەیاتم.