plus4
پێش 11 مانگ
پەرلەمانتار دیلان غەفور رایگەیاند: توانیویانە ھاوسەنگی لە دۆسیەی دامەزراندنی پۆلیسی کەرکوک بپارێزن و پیرۆزباییشی لەو کەسانە کرد کە ناویان گەڕاوەتەوە.
ئەو پەرلەمانتارە بە plus4 ی راگەیاند: لەکۆی 1850 کەس کە بە گرێبەست لە پۆلیسی کەرکوک دادەمەزرێن، توانیویانە هاوسەنگی لەنێوان پێکهاتەکان لەڕێژەی دمەزاندنەکە بپارێزن، بەتایبەتی دوای ئەوەی سەرەتای دامەزراندنەکە رێژەکە لەبەرژەوەندیی پێکهاتەیەکی دیاریکراودا بوو.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد: پاش چەندین بەدواداچوونی وردو سەردان و ئاراستەکردنی نووسراو بۆ سەرۆک وەزیرانی عێراق و وەزیری ناوخۆ، جەختمان کردەوە لەسەر پاراستنی ھاوسەنگیی نێوان پێکھاتەکان لە دامەزراندنی پۆلیسی کەرکوک.
بەخۆشحاڵییەوە ھەوڵەکانمان بە ئەنجام گەیشت و بە چاودێریی ڕاستەوخۆمان توانرا ھاوسەنگیی بپارێزرێت، تا دوا ناوی ڕاکێشانی تیروپشک بەدیار پرۆسەکەوە بووین، سەرەنجام ناوی وەرگیراوان ڕاگەیاندرا .