داقوق
plus4
پێش 11 مانگ

ه

دوایی ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ جوتیارانی کوردی گوندی (مەنسور)ی سەر بە هەفتەغاری قەزای داقووق بەنیازی کێڵانی زەویی گوندەکەیان چوونەتە سەر زەوییەکان.

ژمارەیەکی زۆر لە عەرەبی عەشیرەتی (ئەلبو عەلگە) کە عەرەبی هاوردەن، بە چەکەوە هەڵیانکوتاوەتە سەر جوتیارانی ئەو گوندەو ویستوویانە ڕێگری لەکارەکانیان بکەن و نەهێڵن زەوییەکانیان بکێڵن.

سەرەتا عەرەبە هاوردەکانی (ئەلبو عەلگە) بەئاراستەی جوتیارانی کورد تەقەیان کردووە، پاشان هێزێکی ناوچەکە هاتووەتە نێوانیانەوەو کوردانی خاوەن زەوییەکانیش عەرەبە هاوردەکانیان ناچار بە کشانەوە کردووە.