دەباشان
plus4
پێش 11 مانگ

 

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ ٢٦ ی نۆڤەمبەر بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی له‌ ده‌باشان له‌گه‌ڵ زیاد شه‌هید جه‌بار لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی ، سالار مه‌حمود لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی گه‌رمیان ، عومه‌ری حاجی ئه‌حمه‌د لێپرسراوی نوێی مه‌ڵبه‌ندی شاره‌زور كۆبۆوه‌و پێی راگەیاندن هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كانی خزمه‌تكردن و به‌ده‌مه‌وه‌چونی داوا ره‌واكانی هاوڵاتیانتان هه‌یه‌ ، ئه‌ركی ئێوه‌یه‌ جێبه‌جێكاری داواكاریەکانیانە .

 

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی وێڕای پیرۆزبایی و ده‌ربڕینی هه‌مو پشتیوانییه‌ك ، هیواشی خواست به‌ ئه‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه‌ خزمه‌تی خه‌ڵك بكه‌ن و هه‌مو هه‌وڵه‌كانیان له‌پێناو چاكه‌ی گشتیدا بێت.