سوبا
plus4
پێش ٢ ساڵ

نزیكەی 10 خولەك پێش بەربانگی ئێوارە، چەكدارانی داعش پەلاماری ماڵێك دەدەن لەگوندی دەگشمانی نێوان هەردوو ناحیەی تازەخورماتوو و رەشاد.

 

دەستەی حەشدی شەعبی لەبەیاننامەیەكدا كوژرانی چەكدارێكی لیوای 56ی حەشدی حەویجەی لەپەلامارەكەدا راگەیاند كە لەو كاتەدا لەماڵەوە بوە.

 

بەپێی بەیاننامەكە، دوو هاوڵاتی دانیشتوی گوندەكە كوژراون و شەشی دیكەش بریندارن، هەروەك دوو لەدانیشتوانی گوندەكە رفێندراون و بێ سەروشوێنن.

 

لویس ئەفەندی بەڕێوەبەری ناحیەی رەشاد و قایمقامی داقوق بەوەكالەت بە plus4ی راگەیاند: پەلامارەكەی داعش بۆ سەر ماڵێك بوە لەگوندەكە كە سەر بەناحیەی تازەخورماتووە.

 

ئەمڕۆ پۆلیسی كەركوك هیزەكانی لەسەنتەری شارەكە و قەزاو ناحیەكان بڵاوەپێكرد و فەرماندەی پۆلیس وتی" ترسمان هەیە داعش كەشوهەوای خۆڵبارین بقۆزێتەوە و دزە بكاتە نێو كەركوك و شارەكانی دەوروبەری ".

 

بەپێی زانیارییەكانی plus4 لەچەند رۆژی رابردوودا هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ هەموو هێزە ئەمنیەكانی ئاگاداركردووەتەوە كە ئاگادار وەختی فتاربن چونكە داعش دەیەوێت ئەو كاتە بۆ پەلاماردان بقۆزێتەوە.