دادگای فیدرالی
plus4
پێش 11 مانگ

به‌پێی خشتەی دانیشتنه‌كانی ئەنجومەنی نوێنەران، سبەی یه‌كشه‌ممه‌ دادگای فیدراڵی له‌سه‌ر سكاڵای مامۆستایانی ناڕازیی ھه‌رێم كۆده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌سه‌ر مەسرور بارزانی و ئاوات شێخ جەناب تۆماریانكردووه‌و داواكارن ھه‌رێم ناچاربكرێت، به‌جێبه‌جێكردنی یاسای ھه‌مواركراوی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی فیدراڵی و كه‌رتی گشتی.

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ش دادگاکە سه‌باره‌ت به‌ سكاڵایه‌ك كۆده‌بێته‌وه‌ كه‌ له‌لایه‌ن سێ فه‌رمانبه‌ره‌وه‌ له‌سه‌ر سوودانی و مەسرور بارزانی تۆماركراوه‌، بۆ ده‌ركردنی بڕیارێك بۆ ناردنی شایسته‌ داراییه‌كان و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم بۆ مانگه‌كانی ته‌ممووزو ئاب و جێبه‌جێكردنی یاسای بوودجه‌و پابه‌ندكردنی ھه‌ردوو حكومه‌ت بۆ پێدانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم.

ھه‌مان ڕۆژیش دادگای فیدراڵی بۆ تاوتوێكردنی سكاڵایه‌كی تر كۆده‌بێته‌وه‌ كه‌ لە لایەن مه‌حمود حسێن ڕه‌زا عگێلی ئه‌مینداری حزبی ئوممه‌ی عێراقییه‌وه‌ تۆماركراوه‌، داواكراوه‌ ھاوشێوه‌ی فه‌رمانبه‌رانی عێراق، مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی ھه‌رێم له‌واده‌ی خۆیدا خەرج بکرێت.