plus4
پێش ٢ ساڵ
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٣ ی نۆڤەمبەر بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی له باره‌گای مه‌كته‌بی سیاسی له هه‌ولێر پێشوازیی له شاندێكی باڵای سه‌ربازیی بریتانیا به سه‌رۆكایه‌تیی مارشاڵ سامی سامپسۆن گه‌وره راوێژكاری به‌رگریی بریتانیا له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باكوری ئه‌فریقا كرد ، سەرۆکی یەکێتی رایگه‌یاند : هه‌وڵه‌كانی یه‌كێتی له‌پێناو سه‌قامگیریی هه‌رێم و عێراقدان تاوه‌كو نه‌بێته گۆڕه‌پانێك بۆ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی ململانێ سیاسییه‌كان ، هه‌مو هه‌وڵێكیش ده‌ده‌ین تاوه‌كو كێشه‌كان له‌ڕێگه‌ی دیالۆگ و لێكتێگه‌یشتنه‌وه چاره‌سه‌ربكرێن و ئاشتی و ئارامیی ناوچه‌كه پارێزراو بێت .





