سوپای عێراق
plus4
پێش 11 مانگ

کۆلێژی سەربازی سەر بە وەزارەتی بەرگری عێراق داوا لە دەرچووانی قوناغی ئامادەیی، (زانستی وێژەیی، بازرگانی، و پیشەسازی)، دەکات ئەوانەی خوازیارن داواکاری پێشکەش بکەن بۆ خولی (١١٤)ی کۆلێژی سەربازی ئەم هەلەیان بۆ رەخساوە

داواکارییەکە لەڕێی لینکێکەوە دەبێت کە لە پێگەی وەزارەتی ناوخۆ ( www.mod. mil.iq) بڵاو دەکرێتەوە بۆ ماوەی شەش رۆژ لە 5 تا 10 کانونی یەکەم مانگی داهاتوو..

مەرجەکانی وەرگرتنیش دەبێت ڕێژەی نمرەکان بۆ دەرچوانی ئامادەیی لە لقەکانی زانستی و وێژەییەکان (70%) کەمتر نەبێت، هەروەها تێکڕای نمرەی دەرچوانی بازرگانی و پیشەسازی بۆ لقەکانی (ئۆتۆمبێل - کارەبا - میکانیک - ئەلیکترۆنیات) کەمتر نەبێت لە ( 80%).

بۆ کەسانی مەدەنی دەبێت تەمەنیان لە18 تا 22 ساڵ و بۆ ئەوانیش کە لەخزمەتی سەربازیدان دەبێت تەمەنیان لە 18 ساڵ بۆ 24 ساڵ بێت .