sdsafsdf
plus4
پێش ساڵێک

وەزارەتی ناوخۆی عێراق هۆشداری دەدات لە فراوانبوونی دیاردەی سواڵکردن دەڵێت هەڕەشە لە ئاسایشی کۆمەڵایەتی دەکات

عەمید حسێن ئەلتەمیمی، بەڕێوەبەری ئۆپەراسیۆنەکانی تاوانە ڕێکخراوەکان لە وەزارەتەکە ڕایگەیاند، "دیاردەی سواڵکردن بووەتە هەڕەشەیەکی گەورە بۆ سەر ئاسایشی کۆمەڵگا، بەتایبەتی کە تاوانی زۆر لەڕێی ئەم دیاردەیەوە ئەنجام ددرێت وەک بازرگانیکردن بە مرۆڤ و ماددە هۆشبەرەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، "بەپێی گرنگی بابەتەکە، بەڕێوەبەرایەتیەکە لە سەرەتای ئەمساڵەوە هەڵمەتێکی گەورەی بە بەشداری سەرجەم سێکتەرەکان دەستپێکردووە و تا ئێستاش بەردەوامە لەسەرجەم پارێزگاکان

ئەوەشی خستەڕوو لەسەرەتای ئەمساڵەوە 975 سواڵکەر دەستگیرکراون