
PLUS4
پێش ساڵێک
راکان جبوری پارێزگاری کەرکوک بەوەکالەت، بەفەرمانێکی کارگێڕیی (بەڕێوەبەرایەتیی شارەوانیی گەڕەکە نوێکان) لەکەرکوک دەکاتەوەو فەرمانبەرێکی تورکمان بەناوی (تورکیش عیزەدین) دەکاتە بەڕێوەبەری کە ئێستا کاندیدی بەرەی تورکمانییە.
جبوری لەفەرمانەکەیدا ئاماژەی بە نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی شارەوانییەکان دەکات کە پەنگین رێکانی وەزیری نیشتەجێبوون و ئاوەدانکردنەوە واژۆی لەسەر کردووە.
پارێزگاری بەوەکالەتی کەرکوک لەفەرمانەکەیدا نهۆمی یەکەمی باڵەخانەی شارەوانیی کەرکوکی دەستنیشانکردووە بۆ بەڕێوەبەرایەتییە نوێیەکەی شارەوانیی کەرکوک و داوایکردووە بەشەکانی (راژە، یاسایی، رێکخستنی شارو ژمێریاری)ی تێدا بکرێتەوە.
بەوتەی سەرچاوەیەک لەشارەوانی کەرکوک، گەڕەکە نوێکانی شارەکە کە ( پەنجاعەلی، کوردستان، شۆراو، دەروازەو بارودخانە و چەند گەڕەکێکی عەرەب نشینیش) دەگرێتەوە دەکەونە سنوری بەرپرسیارێتی بەڕێوەبەرایەتی شارەوانییە نوێکەوە.