سێ یاریزان
plus4
پێش ساڵێک

سێ یاریزانی یانەی پێشمەرگە بانگهێشتی هەڵبژاردەی لاوانی عێراق کران کە یەکێکیان کەرکوکییە.

بەپێی زانیارییەکانی plus4، سێ یاریزانی تیپی لاوانی پێشمەرگەی سلێمانی لە سەر داوای ستافی راهێنەرانی تیپی لاوانی هەڵبژاردەی عێراق گەیشتنە شوێنی حەوانەوەی هەڵبژاردەی لاوان لە بەغداد و سبەینی بەشداری مەشق و راهێنانەکانی هەڵبژاردەکە دەکەن.

ئەو یاریزانانەیش بریتین لە بڕیار عدنان (کەرکوک)ی و رابەر جەمال (سلێمانی) و ئیهاب ئیبرایم (کەلار).