plus4
پێش ساڵێک
محەمەد حەلبوسی سەرۆکی لەکار لابراوی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەکۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا چەندین بابەتی هەستیاری وروژاند و رایگەیاند، ئەندامێتیی پەرلەمان کاتێک هەڵدەوەشێتەوە، کە ئەو کەسە خۆی ئاماژە بەوە بکات ناتوانێت ئەرکەکەی جێبەجێ بکات، بەوەی نەخۆش بێت یاخوود بمرێت یا بە ویستی خۆی دەست لەکار بکێشێتەوە.
وتیشی دادگای فیدراڵی بەدەستی ئەنقەست کەسی سێیەمی خستووەتە نێو بابەتی دادگایکردنەکەوە، بەڵام ئەوە کاری دادگا نییە لەدروستیی ئەندامێتیی پەرلەمان بکۆڵێتەوە، بەڵکوو دەستوور ڕێوشوێنی هەڵوەشاندنەوەی ئەندامێتیی پەرلەمان دیاریدەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد ئەو لایەنەی (دادگای فیدراڵی) کە پێویستە خۆی پابەندی دەستوور بێت، دەستووری پێشێلکردووە و دادگای فیدراڵی بێ ئاگادارکردنەوەی گەل، دەستووری گۆڕیوە.