hhrrt
plus4
پێش ساڵێک

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی پەرلەمانتار لەیس دلێمی، کۆبووەوە کە پێشوترو سەرەتای ئەمساڵ محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران ئیمزای لەسەر نامەیەکی دلێمی‌ کردبو بۆ دەستلەکارکێشانەوەی لەئەندامێتی پەرلەمان.

بەڵام دواتر ئەو پەرلەمانتارە داوایکردبوو دادگای فیدڕاڵی بڕیارەکەی حەلبوسی ھەڵبوەشێنێتەوەو سکاڵای تۆمارکرد بەوەی نامەی دەستلەکارکێشانەوەکەی لەلایەن حەلبوسیەوە بە ساختەکاری نوسراوەتەوە

دادگای فیدڕاڵیش دوای تاوتوێکردن و پەسەندکردنی سکاڵاکە، کۆتایی بە ئەندامیەتی حەلبوسی، و هەروەها لەیس دلێمی ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران ھێنا.