ئاسۆ مامەند
plus4
پێش ساڵێک

ئاسۆ مامەند تێچووی خوێندن و خەرجی رۆژانەی منداڵێکی خاوەن پێداویستی تایبەت دەگرێتە ئەستۆ

ئاسۆ مامەند سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە گەڕەکی کوردستان سەردانی خانەوادەی موسلیم-ی کرد و تەواوی تێچووی خوێندن و خەرجی رۆژانەی لە ئەستۆ گرت، هەروەک دیارییەکی تایبەتشی پێشکەش بە موسلیم کرد.

موسلیم خاوەن پێداویستی تایبەتە، ماوەی چەندین ساڵە لەسەر کورسیی پێداویستی تایبەتە، و دەبێت لە خوێندنگەی تایبەتیش درێژە بە خوێندن بدات.

خانەوادەکەی دەڵێن: هەرگیز ئەم هاوکاری و پاڵپشتییەی ئاسۆ مامەند بۆ کوڕەکەیان لە یاد ناکەن، و جەختیان کردەوە هەمیشە یەکێتیی بە پشت و پەنای کەرکوکییەکان دەزانن.