مقتدا صدر
PLUS4
پێش ساڵێک

موقتەدا سەدر سەرۆکی ڕەوتی سەدر داوا لەسەرجەم لایەنگرانی دەکات بەشداریی هەڵبژاردنەکان نەکەن و بە بایکۆتکردنی هەڵبژاردنی داهاتوو، شەرعییەتی هەڵبژاردنەکە لەناوخۆو دەرەوە کەمدەبێتەوە.

 

سەدر لەوەڵامی پرسیارێکی لایەنگرانیدا سەبارەت بە بەشداریکردن لەهەڵبژاردنەکاندا وتی: یەکێک لەو بابەتە گرنگانەی کە پێگەی جەماوەریی سەدر لەوانیتر جیادەکاتەوە، یەکڕیزی و گوێڕایەڵیی ڕیزەکانی و دڵسۆزییانە، ئەمەش بۆیە دەبێت پابەندبن بەڕێنمایی و چاکسازییەکان، تەنانەت گەر موقتەدا سەدریش بمرێت.

 

سەدر بە لایەنگرانی دەڵێت: بەشداریکردنتان لەگەڵ گەندەڵکاران لەهەڵبژاردندا دڵتەنگم دەکات، لەبەرامبەردا بایکۆتی هەڵبژاردنەکە مایەی دڵخۆشیمەو دووژمنان تووڕە دەکات.

 

دەشڵێت: بایکۆتکردنی ئێوە، شەرعیەتی هەڵبژاردن لەئاستی نێودەوڵەتی و ناوخۆیی و لاواز دەکات و هەژموونی گەندەڵکاران کەمدەکاتەوە.