بانكةشة
PLUS4
پێش ساڵێک

دیلان غەفور ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند: هەردوو پێكهاتەی عەرەب و توركمان لەدادگەی فیدرال سكاڵایان تۆماركردووەو داوای دواخستنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگەی كەركوك دەكەن.

 

وتیشی، ئەمڕۆ دادگای فیدرال یەكەم دانیشتن لەبارەی ئەو داوا یاساییەوە ئەنجام دەدات.

 

لەبارەی هۆكاری سكاڵاكەوە، دیلان غەفور وتی" سكاڵاكە لەسەر وردبینی تۆماری دەنگدەرانە"

 

لەماوەی رابردوودا لیژنەیەك بۆ وردبینی لەتۆماری دەنگدەران پێكهێنرا كە نوێنەری هەموو پێكهاتەكانی لەخۆدەگرت بەڵام نەگەیشتوونەتە هیچ ئەنجامێك.

 

بڕیارە رۆژی 18ی كانونی یەكەمی ئەمساڵ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان بەكەركوكیشەوە ئەنجام بدرێت و لەئێستادا بانگەشەی هێزو لایەنەكان لەشارەكە دەستیپێكردووە.

 

دوای 18 ساڵ ئەمە یەكەم هەڵبژاردنە لەكەركوك ئەنجام بدرێت، لەدوو هەڵبژاردنی رابردوودا عەرەب و توركمان هۆكار بون بۆ دواخستنی پرۆسەكە.