هيزي نوي
plus4
پێش ساڵێک

پۆلیسی کەرکوک دەستیکرد بەپێکهێنانی فەوجی ئامادە کە لەدەستەبژێری کارمەندەکان پێکدەهێنرێت و لەروی هێزی جەستەیی و توانای شەڕکردن و چەکەوە تۆکمەو ئامادە دەکرێن.

بەپێی راگەیاندراوێکی پۆلیسی کەرکوک، بڕیارە راهێنانی چڕیان پێبکرێت بەپێی ئەو پلانەی وەزارەتی ناوخۆی عێراق دایڕشتووە و لەسەر بەکارهێنانی هەموو جۆرە چەکێک راهێنانیان پێدەکرێت.