ئةمريكى
PLUS4
پێش ساڵێک

سەباح نوعمان وتەبێژی دەزگای دژەتیرۆری عێراق رایگەیاند: ئەمڕۆ پێنجشەممە ئۆپراسیۆنێكی ئەمنیيان لەزنجیرە چیای حەمرین دەستپێكردووە بەدیاریكراوی ئەو شوێنەی كەوتووەتە سێگۆشەی كەركوك - دیالە و سەڵاحەدین.

 

وتیشی، لەئۆپراسیۆنەكەدا هێزی ئاسمانی عێراق بەشداریانكردووەو بارەگای ویلایەتی دیالە و بارەگای رۆژنامەی النباء)ی ئەو گروپە تیرۆریستییە كراونەتە ئامانج و خاپوركراون، تێیدا 12 چەكدار كوژراون.