هيرو
PLUS4
پێش ساڵێک

 

وەزارەتی دەرەوە لەسەر داوای جۆ بایدن سەرۆكی ئەمریكا، هێرۆ مستەفا وەك باڵیۆزی وەڵاتەكە لەمیسڕ دەستنیشان دەكات.
هێرۆ لەدایكبوی ساڵی 1973ی شاری هەولێرەو  بەبنەچە كوردە، ئەو تەمەنی دوو ساڵ بوە كاتێك خێزانەكەی هەرێمی كوردستان بەجێدەهێڵن و دوای ماوەیەك مانەوە لەكەمپی پەنابەران لەئێران، دەگوازرێنەوە ئەمریكا.
چیرۆكی خێزانەكەی هێرۆ، و چۆنێتی گەیشتنیان بە ئەمریكا دەكرێتە فیلمێكی دۆكۆمێنتاری بەناوی ( ئەمەریكان هێرۆ ) و لەساڵی 2021ی وەك گرنگترین پەنابەر رێزلێنانی لێدەگیرێت.

 

ئەو خانمە كوردە لەبواری سیاسەتدا ناوێكی دیاری نێو گۆڕەپانی ئەمریكایە، پێشتر باڵیۆز بوە لەبولگاریا، كاری لەباڵیۆزخانەكانی لەشبونەو نیودەلهی و پورتوگال كردووەو ماوەیەكیش راوێژكاری جێگری سەرۆكی ئەمریكا بوە بۆ كاروباری رۆژهەڵاتی ناوڕاست، بەرپرسی نوسینگەی وەزارەتی دەرەوە بوە لەئەفغانستان.
هێرۆ مستەفا هەشت زمان بەباشی دەزانێت و قسەی پێدەكات، ( كوردی، ئینگلیزی، عەرەبی، فارسی، یۆنانی، هندی، بولگاری و پورتوگالی)
یەكەم كوردیشە وەك باڵیۆز لەلایەن ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكاوە دەستنیشانبكرێت.