
PLUS4
پێش ساڵێک
لەلایەن هێزێکی پۆلیسی کاروباری ناوخۆ ( شؤون )ی تکریتەوە، عەقید وەلید سەبعاوی بەڕێوەبەری گرتن و کواستنەوەی کەرکوک دەستگیرکراوەو راستەوخۆ گواستراوەتەوە بۆ بەغدا.
بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی هەواڵی plus4، دەستگیرکردنی لەسەر بنەمای سزادراوێکە کە گرتەیەکی ڤیدیۆیی تۆمارکردووەو بەڕێوەبەرەکەی بە وەرگرتنی بەرتیل تۆمەتبارکردووە.
ئەو کەسەشی ڤیدیۆکەی تۆمارکردووە و بۆ نوسینگەی وەزیری ناوخۆی عێراقی ناردووە، خۆی سێ تاوانی جیای لەسەر سەلمێندراوەو لەدووانیان هەشت ساڵ و سێیەمیش بەتاوانی دەستدرێژیکردنە سەر کچەکەی خۆی بە 15ساڵ زیندانی سزادراوە.
لەدوو رۆژی رابردوویشدا گرژی و ئاڵۆزی لەنێو گرتووخانەکە رویداوەو ئاگر کراوەتەوە گوایە بەندکراوەکان دژی تۆمەتبارکردنی بەڕێوەبەرەکەن!!!